هەرکە بۆ ناو قەومی کورد هاتی بەمیوانی ئەتوو
|
ئیلتیفاتت هێندە زۆر بوو، ئارەزوویان گشتی بوو
|
ئەی وەزیری موحتەرەم، ئەی سەروەر ئەی نامدار
|
عەدلە نیشانەو شیعارت، چاکە لێتان بۆتە خوو
|
کورد کە نۆسەد ساڵە ڕەبتی خانەدانی ئێوەیە
|
ئیمڕۆ زیاتر موخلیسن چونکە لەتۆیان دیوە ڕوو
|
چونکە مەیلی چاکە ئەکەی حوککامتان عادیلن
|
باوجوود حوککامی کەرکووک ڕازین لێیان گەل هەموو
|
چاوەنۆڕی فەیزی لوتفی تۆ ئەکەن لەم ڕۆژە وەک
|
هەروەکوو باران دەسا بێت ئەمری شەریفت، دە زوو
|
چەژنە پیرۆزەی جەنابتی بەناوی قەومی کورد
|
ئەی وەزیری سەربڵند و زۆر زۆر بژی لەو پایەیە توو
|
موخلیسی دەرگاهی گەیلان ئەسیری بانگ بکە
|
چاوەڕێی فەیزین لەتۆ، هیممەت بکە گەیلانی زوو
|