بەخێرچی خۆشەویستی کۆمەڵ و هیوای گەلی کوردان
|
کە تۆی تێدا نەبی هەڵبەت بەتاڵە دائیرە و دیوان
|
ئومێدم وایە زوو جێگەت و ڕوتبەت وەزارەت بێ
|
نەکەی شک هەر ئەوێنە جێگەتە ئەی خاوەنی عیرفان
|
تەحەممول ناکرێ یا بێرەوە یا ئێمە بێین بۆ لات
|
وەکو تۆ نابێ هەرگیز ئەو کەسەی وا دێتەجێ بۆمان
|
زوانی حاڵی کەرکووک بانگی کرد فریاد ڕەسیوی تۆ
|
لە توونانا دەخنکا ئاویانت دا وەکو باران
|
بژی بۆ شاری بێکەس هەر بژی بۆ میللەتی بێ هێز
|
بژی ئەی ناسراوباب نەریمان و کەسی سامان
|
هەزارانێ لە سایەت کاری فەراهم بوو
|
ئەوەن هەر ئەم ئەسیری دەردی کاری ئەو کرا دەرمان
|
لە خواوامان ئەوێ پایەت بڵندتر بەرز و باڵا بێ
|
هەتا دنیا ئەمێنێ هەربژی ئەی موحتەرەم بۆمان
|