بەرچاو و پێڵاو هەردووکیان تەنگ بێ
بەرچاو و پێڵاو هەردووکیان تەنگ بێ | ئەبێ پێی دڵ و پێی ڕۆین لەنگ بێ |
ناوەجاخ بێنە بیخەرە سەر کار | لە پێشدا برای خۆی ئەدا لە دار |
خوا غەنی کرد و لە وزە دەرچوو | «إِنَّ الْإِنسَانَ لَیَطْغَی»ی فەرموو |
کە بە هەڵپەهەڵپ پاروو نەجوورا | کاتێکت زانی لە بینت گیرا |
ئەگەر عەیبی خۆت بێنیتە پێش چاو | عەیب لە کەس ناگری زوو ئەبی بە پیاو |
بەڵام ئەو عەیبەی کەوا پێتەوە | بە زۆری کوتەک ناشارێتەوە |
ئەوی بێ عەیب بێ، خوایە بە تەنیا | لە پێغەمبەران عەیبیان دەرهێنا |
سەرکەوتنی شاخ چەندە گرانە | هاتنە خوارەوە هێندە هاسانە |
قەسابی ناشی پێستی مەڕ ئەدڕێ | لە پڕێ هیچ کەس نابێ بە کوڕێ |
ئەگەر مەبعووسی بێ مەعاش ئەبوو | ڕەئیسی تەجنید ئەرکی تووش ئەبوو |
گوێم لێ بوو پیرێ، وای ئەگوت پێرێ | خوا دەوڵەت بۆ سەر دەوڵەت ئەنێرێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 720
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|