چ تاوانێک لە ئەستۆمە و چی وەها دڵی ڕەنجانی
|
چیم کردووە خوانەخواستە وا خێرا دڵی یەشانی
|
کە دوودڵ بوویت لە سەردانم بۆچی وەها بێویژدانی
|
بەگرژی وا بەجێتهێشتم بەو جۆرە بە پەرێشانی
|
چ سڕڕێکت لەناو دڵتا حەشار داوە بە پەنهانی
|
کە چاوت چەشنی ئاوێنە وەها بێپەردە درکانی
|
من خۆم هەڵئەکێشا لەلای خەڵکی هەرگیز وەهام نەئەزانی
|
من و تۆ لەناکاو وەها ئاسان بێ گرانی
|
تۆ کەی وا بووی کە یەکەمی سەراپا وەفادارانی
|
ئەزانم دڵ هەیە وەک مس کە ژەنگ دێنێ بە ئاسانی
|
دڵی تۆ زێڕی تێزابە لە کوێوە ژەنگی هەڵهانی
|
بڕواش ناکەم کە گشت دنیا بە خۆی و بەدکارانی
|
کار بکەنە دڵی ئێمە ئەی خۆشەویستەکەی گیانی
|
من بەشبەحاڵی خۆم هەر وام هەتا دنیاش هەبێ فانی
|
خۆڵ و تۆزیشم بمێنێ بۆ تۆیە وێردی زوبانی
|
ئەمانە گەرچی تێناگەم بەڵام پێویستە بیزانی
|
تۆ بە ژیانم ئەزانم بە دڵ و بە گیان هەر لاتم
|
ئەوەتەی لێک دوور خراوین تا لە ژین و کات و ساتم
|
هەتا ڕزین گیانی شیرینم هەر خۆشەویستەکەی ئەوساتم
|