بەسە هەڵسە وەرە کایە ئیتر تێکۆشە بۆ هۆزت
خاترەیەک بۆ لاوانی نیشتمان بە یادگار
بەسە هەڵسە وەرە کایە ئیتر تێکۆشە بۆ هۆزت | بپارێزە لە گورگی بێ ڕەزا ماڵاتی ناو کۆزت |
بە تیرێکی ڕەزەدۆزت | |
کە هۆزت چاوەڕوانی هیممەتی مەردانەتە ڕۆڵە | مەوەستە هەستە بستێنە لە جەمعی ناحەزت تۆڵە |
کوڕم ئەم کارە مەقبووڵە | |
دڵێکی پاک و خاوێن پێکەوە گشت لایێ تێکۆشن | دڵ و گیان گشتی بفرۆشن هەتا ئەم خاکە نەفرۆشن |
ئەگەر کوردێکی پڕ هۆشن | |
هەتاکەی بە خەوی غەفڵەت، خێرا کە چاوێ هەڵبێنە | چراغی غیرەتت هەڵکە بە زوویی تۆڵە بستێنە |
زوو کە عەدووت بفەوتێنە | |
کوڕانی لاوی کوردستان وەتەن وا چاوی لێتانە | هەتا فرسەت لەدەس نەچوە خێرا مەردانە ئازانە |
کە ئیمڕۆ ڕۆژی کوردانە | |
وەکوو ڕۆستەم لە مەیدانا بە شان و شەوکەتە بەرزە | بە نووکی ڕم دڵی پۆری پەشەنگت بێنەوە لەرزە |
لەسەر ئێوە ئەمە فەرزە | |
هەتا سواری مل و شانت نەبوون با غیرەتت هەڵسێ | بە رم کوێری کە چاوانی دووا ا. م. ت هەر سێ |
نەمێنێ تاکوو دڵ پیسێ | |
یەکێتی شەرتە بۆ سەرکەوتنی هۆزت زوو یەک بگرە | بە حیلە قەد نەکەی باوەڕ بە دووڕوویی نەخۆی تەفرە |
ئەمە بۆ تۆ جێگای فەخرە | |
عەزیزانم بە دڵپاکی کە یەکتان گرت و یەک کەوتن | دەلیلی قاتعە یەکیەتیە بۆ ئەسبابی سەرکەوتن |
ئەمەتە مەردی دەرکەوتن | |
ئەگەر مێژوو تەماشاکەن ئەبینن کاوەی ئاسنگەر | لەسەر کوردایەتی کەللەی زوححاکی کردبوە سەنگەر |
هەتا مۆخی هێنایە دەر | |
کە من مردم وەسییەت بێ وەتەندارانی شیرینم | لەسەر قەبرم بە کوردی بۆم بخوێنن وەعز و تەڵقینم |
بزانن کوردە ئایینم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|