بەفری بەهار
بەفری ڕووسپی بە دەمەوبەهار | سەری دایەوە سەری پێ بوو هار |
ئاوەدانی و چۆڵ هەر وەک پەموانە | لە لۆکەی بەفرا تێکڕا پەنهانە |
دڵسارد و ڕووڕەش بێ بەزەییە | ڕووسپیەتیەکەی ناوی تورکییە |
وەک گەنمەشامی بریشکەی سەرساج | سپی هەڵگەڕا هەژار بێ عەلاج |
کلکەخاکەناز لە سەرما سووتا | گوێسوانەکانمان بە زوقم ڕووخا |
گۆپکەی درەختی نازداری ترسان | پەلکی وەنەوشەی سیس کرد چرووسان |
ئەو چاوە جوانەی نێرگسی کوێر کرد | بەستەڵەک دەستی «خانمەڵی» ی لێ برد |
پیرێژن ئەڵێ: بەفری ئارد بووە | قەدریان نەگرتووە و لەکیسیان چووە |
چی دەبوو بەفر شەکر بوایە | سەرمایە ئەبوو بۆ ئەم سەرمایە |
هاتوە خۆی پیشان هەڵەکۆک ئەدا | جاڕی ڕیسوایی کۆکەکۆک ئەدا |
1943/03/18
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|