بەهاری ڕووزەرد

بەهاری ڕووزەرد (1950)
by پیرەمێرد
306088بەهاری ڕووزەرد1950پیرەمێرد
بەهاری ڕوو زەرد، بەهاری ڕوو زەرد منیشی خستە کەژ و کێو و هەرد
ڕەنگزەرد و سەرشین، دەروون پڕ لە دەرد بۆ عالەم شادی و بۆ من ئاهی سەرد
جەرگم لەتلەتە وەک هێڵی ناو وەرد ئاخ بۆ دڵسۆزێک بۆم بێ بە هاودەرد
ڕەنگ هەڵبڕێژێ لە شێوەی بەهار لەو ڕەنگەی خۆش بێ لای دڵەی غەمبار
لە گوڵەزەرد ڕەنگ، لە گوڵ نەورۆز داخ لە شەونم فرمێسک، لە تەمی چەم ئاخ
لە وەنەوشە شین، لە نێرگز خومار لە گوڵاڵە خوێن، دیدەی شەو بێدار
لە غونچە پەیکان، لە سۆسەن خارێ دڵ بریندار کا لە دووریی یارێ
من لە دووری ئێل جەرگم خوێنین بێ چەند خۆشە برین لەسەر برین بێ
ئەگەڕێم بە شوێن دەردەدارێکا کەس وکار کوژراو، دڵ زامارێکا
وەک تاقتاقکەرە تا دەمی بەیان ناڵەناڵمە لەسەر کەلیخان
لافاوی فرمێسک لە دووریی یاران سەرەوخوار ئەڕوا وەک لێزمەی باران

ئابی ساڵی ١٩٤٧


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).