بەهار بۆیە پیاو لەبەر خەو گێژە
بەهار بۆیە پیاو لەبەر خەو گێژە | چونکە شەو کورتە و ڕۆژگار درێژە |
خواپێداو بە ڕۆژ سەرخەو ئەشکێنێ | بۆ پاسەوان شەو خەو سەر ئەشکێنێ |
خۆزگە کە ئەڵێن خەوی پێنجەی تار | خەوی هێجگاریی ئەخست لە بەدکار |
هەمیشە فیتنە با لە خەوا بێ | هەرچی هەڵیساند حەواڵەی خوا بێ |
«اَلنَّوْمُ أَخُو الْمَوْت»یان وتووە | فیتنە بە برای خەویش زیندووە |
وانێکە کوێر بوو مارتینی لە مشت | هەر بە خۆڕایی کە پیاوی ئەکوشت |
ڕووتی نەئەکرد هیچی نەئەبرد | حەزی لە لنگەفرتێکەی ئەکرد |
لێ پرسینەوە نەبوو ئەوسایە | با وجود ئێستاش لەو مەرە دایە |
بەڵام ئەمجارە ناوێکی ترە | سەر ئازادییە گوێی لێ ڕاگرە |
براکەم! ڕاستی تۆ لە من ببیە | شکڵی ئیدارە نازانن چییە |
ئێمە بە دار و فەلاقە فێرین | لە دەر وەک ڕێوین، لە ماڵا شێرین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 868
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|