بەهرە و قیسمەتم

بەهرە و قیسمەتم (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309271بەهرە و قیسمەتم1945مەلا مارف کۆکەیی
گەرچی بەهرە و قیسمەتم لەم شارە هەر دەرد و غەمە باز بە قوربانی وجوودی تۆی دەکەم هەرچی هەمە
ئەو قەسیدە کوردییە تەقدیم دەکەم بۆ مەعزەڕەت تا نەفەرمووی بۆچ فڵانی هاتوچۆی ئێمەی کەمە
باوەڕت بێ حەببەیی حوببت لە مەزرای سینەدا وەک درەختی جەنگەڵی سەبز و بڵیند و مەحکەمە
ڕووی زەمانەی بێوەفا ڕەش بێ وەکوو ڕووی موددەعی بێبەشی کردم لە سوحبەت کونجی وەحدەت جێگەمە
ئاهی سەرد و ڕەنگی زەرد و میحنەت و جەور و جەفا موونیس و یار و ڕەفیق و هەمنشین و هەمدەمە
کێوی کەللەم وەک دەماوەندە دەمێ خاڵی نییە یا بە تەم مەشغووڵە یا مەشموولی هەور و ماتەمە
گەرچی نێشی عەقرەب و مار و ڕەقیبی نانەجیب هەر برینێکی کە دەیکەن بێ دەوا و مەرهەمە
باز لە لوتفی حەزرەتی مەولایی دین باکم نییە چون ئومێدم فەیزی ڕوحولقودس و ئیبنی مەریەمە
بۆ دیفاعی لەشکری بەدبەختی و ڕۆژی سیا یاوەر و سوڵتان و جەیشم شاهی غەوسولئەعزەمە
بۆ مەتاعی دیدە چاوم خوێن دەڕێژێ دەم بە دەم ڕۆژی ڕووناکم شەوی تاریک و لەیلی موزلەمە
لەشکری فەقر و پەرێشانی هوجوومی کردووە دەورەیان داوم بە نێزە و خەنجەر و شیر و قەمە
دەردی بێ دەرمان و سەرباری هەموو دەردی گران بێوەفایی دۆستان و ئینقلابی عالەمە
ڕایەڵ و پۆی تێک چووە ماشێنەکەی چەرخی فەلەک هەر وەکوو ئەوزاعی من ئاڵۆز و دەرهەم بەرهەمە
چون بە هەر شکڵێ لە مەوزووعات و مەحموولاتی خۆم هەر قیاسێ هەڵدەبەستم بێ نەتیجە و ئەعقەمە
مەسڵەحەت وایە کە شەرحی حاڵی خۆمت پێ بڵێم تا بزانی زەخم و دەردم بێدەوا و مەرهەمە
هیچ درۆ ناکەم جەنابی سەیف ئەگەر باوەڕ دەکەی بەو خودایەی خالقی کورسی و عەرشی ئەعزەمە
موددەتی سێ مانگە بۆ تەحسیلی قووتی لایەمووت شاعیرییەت عادەت و شوغڵ و شیعار و پیشەمە
غەیری سەیف و سەدری قازی شەخسی با شانو شەڕەف یەعنی ئەشخاسێ بزانم موکریمە یا ئەکرەمە
کەس نەماوە بۆی نەنێرم یەک غەزەل شێعری قەشەنگ یەک قەسیدەی وا کە هیچ کەس پێی نەکا گاڵتە و گەمە
هیممەت و بەخشایشی ئەهلی وەفا نەبوایە من نەمدەبوو ئەوڕۆکە نانێک و پیاڵێک دیشلەمە
بەم قەزییە و قیسمەتە من چۆن دەبێ ڕازی نەبم جەدوەلی تەقسیمی وا کێشاوە قازی مەحکەمە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.