بەور و ڕەشەبا، حەز لە یەک ناکەن
بەور و ڕەشەبا، حەز لە یەک ناکەن | خوا با هەر دووکیان لە یەکتر ڕاکەن |
ئەم دوانە هاوین ئەگەر یەککەون | هەناسە ئەبڕن «مێمل»ی خەون |
چەند خۆشە هەوای ساف و سینەی ساف | لە پێشدا ئەمە، خوا دابووی بە جاف |
ئێستا لە شوێن «ڕست» خێوەتی شای جاف | ڕستی «ڕەست» ئەستۆی پێچا بە تەناف |
پۆکەر ئالیکی خستۆتە جۆکەر | دیارە پیشەی وا چۆن ئەچێتە سەر؟ |
ئەی گڵە کوێر بی بۆ مەحموود پاشا | دەک شەرمەزار بی چەرخی چەواشا |
لە شوێن ئاوازەی قورئانی ئەوان | کار کەوتە «کارێ» و «فلۆش» بە شەوان |
گوایە «ئیدمان»ی پایەی بڵندە | بەڵام کێ ئەڵێ کەرت بە چەندە |
شەڕ خاوەند موڵکی کرد بە «میلۆنەر» | با هەزار دینار بدەن بە «پۆکەر» |
خۆ کەسیان ناڵێن هەژارمان هەیە | چاو هەڵنابڕن بزانن کەیە؟ |
دوای ئەوەی شەڕ و گرانی لاچوو | ئەڵێن درێغا ئەویش خەوێ بوو |
وەک من بە دەنگی ئیزاعەی کوردیم | ئەڵێم خەوێ بوو، دیم و یا نەدیم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 717
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|