بەو چاوە کە لوقمانە تەماشا کە بزانە
|
وەجهی چییە ئەم خەستە کە هەمڕەنگی خەزانە؟
|
خانەی بەدەن و عومرم بە سێڵاوی سروشکم
|
وێرانە لە بنچینەوە نەزدیکی خزانە
|
خورشیدی جەماڵی کە جیهانگیرە عەجائیب
|
بێچارە بیابانی دڵم خۆر نەوەزانە
|
زامارم و بیمارم و لوقمان و فلاتوون
|
هەردوو لە دەوای دەردی دڵم پەنجەگەزانە
|
من بەندەیی گەردنکەچ و تۆ شاهـ و ئەمیری
|
گەردن ببڕە، بمکوژە ئەمما بە سزا نە!
|
ئێوارە کە ئەبرۆیی هیلالت بنوێنی
|
ئیفتاری شەوی عیدی سیامی ڕەمەزانە
|
.... ئاوازی خۆشی گوێچکی خەڵکی
|
مانەندەیی سائیم کە خەبەرداری خەزانە
|
بەم چاوە سەبووریم نییە تا تۆ بە دەمی خۆت
|
تەنبیهی نەکەی سابیری خۆ شێت و نەزانە
|