بەچکەی فەرەنجی و ڕۆڵە هەورامی
بەچکەی فەرەنجی و ڕۆڵە هەورامی | ----- ----- |
ئەقڵم هاتە بەر، چاوم کردەوە | کە زەمانەم دی، ڕۆژە یا شەوە |
سوێنێکم خواردووە، بە ڕۆحی باوام | بە گۆڕی نەنکم، بە ڕۆڵەی ساوام |
تا بۆ بەرامەی، شەوبۆ و وەرکەمەر | تا سوورهەراڵە، سەر تێرێتە دەر |
تا دەنگی ژەرەژ، پیقەی نەچیری | تا قسەی خۆشی، پیرێکی ژیری |
تا بەڕوو مابێ لە هەورامانا | تا شەماڵ بدا بە کۆساڵانا |
تا بەڕەزایەک، با بیشەکێنێ | هەتا ڕێواسێ، چووزە دەربێنێ |
فەرەنجی شڕێ، چۆخە دڕاوێ | کڵاشە چەکێ، پشتێن بڕاوێ |
شەرتە هەورامان، بەجێ نەهێڵم | مەگەر ئەو ساتە، کە بەجێی دێڵم! |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|