بەڵاگەردانی چاوت بم ئەڵێی نەجمی گەلاوێژە

بەڵاگەردانی چاوت بم ئەڵێی نەجمی گەلاوێژە (1969)
by سابیری
306620بەڵاگەردانی چاوت بم ئەڵێی نەجمی گەلاوێژە1969سابیری
بەڵاگەردانی چاوت بم ئەڵێی نەجمی گەلاوێژە دەمێ عیسا و لوقمانە، دەمێ سەففاک و خوێنڕێژە
بە ئەووەڵ تیری دالەرزیم و غافڵ بووم و نەمزانی کە من ئێستاکە هوشیارم خەدەنگێ تر بهاوێژە
لەبەر ئێشی خەدەنگی دڵ دەکەم فەریادی بێ حاسڵ بە شێتم ناودەبەن خەڵکی، زەمانێ پێم ئەڵێن گێژە
نەمامی قەدی تۆ بەڵکوو هەمیشە تازە و تەڕ بێ وەرە جانا لەسەر ئەم دیدەیی پاراوە بینێژە
کەسێ خاری تەریقی عەشقی چاوێ تۆی بە دڵدا چوو وەکوو وشتر بە ناچاری دەکا ئەم نەوعە کاوێژە
تەبیبی پڕ فەن و حازیق مەبەن بۆ خزمەتی عاشق کە دەرمانی دڵی عاشق وەرایی عەقڵ و ڕاوێژە
حەکیمی میهرەبان جامی گوڵاب و قەندی بۆ هێنام وتم: ئەی بێخەبەر لەم دەردە ئەو دەرمانە بیڕێژە!
سەبا تۆ مەحرەمی ڕازی دەخیلەک عارەب ئاسایی گەیشتی بەو تەبیبە، لەم نەخۆشە شەممەیێ بێژە
بڵێ مەجنوونەکەی سەحرانشین ئەمشەو لە دووری تۆ لە حاڵی نەزعدا ماوە بڕۆ ئیحسانە بینێژە
چ غەوغایێکە سابیر بەسیە ئەم ناڵانە کۆتاکە قسەی بێ ڕەغبەتە هەرکەس وەکوو تۆ تالیعی لێژە
دڵی کردە نیشانەی تیری غەمزەت، تێگەیی سابیر کە غەمزەت هەروەکوو تیری ئەجەل چالاک و خوێنڕێژە
حەکیمی دەردی سابیر موشکیلە دەس ناکەوێ ئیللا لە فەیزی مەرقەدی سەیید ڕەزای قوتبی دێلێژە
عەجەب بۆ چی بە بێ عیلمی؟ کە سابیر شیعری داناوە بە فەیز و یومن و ئیستیمدادی قوتب و پیری دێلێژە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).