بە «مازوو» لە دەست چوو بوو سەرمایە
بە «مازوو» لە دەست چوو بوو سەرمایە | ئەیویست بە «سیچکە» بێتەوە کایە |
قەرز نەیدەیتەوە نابڕێتەوە | بەرتیل جێگای قەرز ناگرێتەوە |
سەد چاکە بکەی لەگەڵ ناپیاوا | کە دڵت شکاند ئەیدا بە ئاوا |
بە قینی دوژمن دۆست لەدەست مەدە | دوو کەس حەق بێژە و بەدگۆ دووسەدە |
تا بە چاوی خۆت چشتێ نەبینی | مەکەوەرە سەر ڕێگای بەدبینی |
لەسەر کاری چاک هەرگیز مەوەستە | بۆ تۆڵە پەلی «پەلە» ببەستە |
کە دڵت شکاند خێرت پێ نابڕێ | کە شووشەت شکاند پینە ناکرێ |
هێواشی، ئەسپی تۆڕ ئەحەملێنێ | سرکەی توند قاپی خۆی ئەتەقێنێ |
بۆ دروێنەی بەد پەرێزت پاک بێ | بەڵام لای گەورە زوبانت چاک بێ |
قسە لە پێشدا لێک ئەدرێتەوە | لە دەم ترازا ناگەڕێتەوە |
دەست بۆ تەنگانە ئەبێ بە پەڕژین | زوبانە سەرت ئەدا بە بڕین |
خوا ئیختیاری داوەتە دەست خۆت | ئەگەر خۆت چاک بێ عالەم چاکە بۆت |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 759
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|