بە ئیما دوێشەوێ باڵا نەمامێ

بە ئیما دوێشەوێ باڵا نەمامێ (1934)
by ناری
309416بە ئیما دوێشەوێ باڵا نەمامێ1934ناری
بە ئیما دوێشەوێ باڵا نەمامێ نەویدی دوو شەمامەی زەردی دامێ
بە ڕەسمی تەهنیەت فەرمووی پەیاپەی لەبۆ من لێدە موتریب چەن مەقامێ
وەرە ساقی بە یادی چاوی مەستی دەخیلت بم بە گەردش بێنە جامێ
دڵی میحنەت زەدەم مەسروورە ئەمڕۆ بە ئوممێدی خەڵاتی خۆش خەرامێ
بڵێن بەو شۆخە نەشکێنێ بە ناحەق قەراری دوێ، بە عەقڵی ناتەمامێ
گەلێ نەقسە لە باغی سەڵتەنەتدا لەسەر دووبەی دڵ ئازاری غوڵامێ
هەتا کەی ناریا فیکری بەتاڵت هەتیو پەیدا کە بۆ خۆت عەقڵ و فامێ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.