بە جیلوەی عەکسی تۆیە دڵ کە وا سەرمەست و خەندانە

بە جیلوەی عەکسی تۆیە دڵ کە وا سەرمەست و خەندانە (1934)
by ناری
309370بە جیلوەی عەکسی تۆیە دڵ کە وا سەرمەست و خەندانە1934ناری
بە جیلوەی عەکسی تۆیە دڵ کە وا سەرمەست و خەندانە بە یادی تۆ وەکوو تووتی، زوبانم شەککەر ئەفشانە
بە شەوقی تۆیە مەسرووری، لە دووری تۆیە ڕەنجووری گەهێ گەر خەندە پڕ لێوە، دەمێ گەر دیدە گریانە
ڕژا سەد دانە ئەشکی ئاڵی چاوی من بە سەر عەکسا کە شایستەی نیساری سوورەتی تۆ لەعل و مەرجانە
بە ئیستقبالی تیمسالت حەیاتم هاتە سەر لێوم کە ئیستقبالی قیبلەی من نیشانەی ئەهلی ئیمانە
بە ماچی حەرفی زەرفت سەرفی دەرد و وەزعی پیری بوو مەگەر سەرچەشمەیی خامەت! نموونەی ئاوی حەیوانە
حەسەد ئەنگێزی جەمعی ئەهلی میسر و شاری بەغدایە کە بێ ڕوویی زولەیخا بوو، مەقامی ماهی کەنعانە
عەزیزی بێ ئەساسی ڕەنجی غوربەت شاهی من نابێ لە یووسف تۆ تەماشا کە چ بەحسی حەپس و زیندانە
ئەگەر گاهێ بە یادم کەی گەلێ موشکیل نییە چاوم نەوازش عادەت و شێوەی نەتیجەی شاهی مەردانە
فەرەح هات و ئەلەم دەرچوو، جەفا ڕۆیی نەما ماتەم بەڵێ ڕاکردنی ڕێوی لە شێری شەرزە ئاسانە!
تەشەککور لازمە ئەوڕۆ، لە سەر ناری لە بۆ باری کە تەختی دڵ ئیقامەتگاهی جیلوەی جانی جانانە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.