بە خۆری ڕوومەتی چاوی گەلاوێژ
|
بەجارێ عالەمی گێڕا بە شەوگێژ
|
بە مانگی ڕوومەت و چاوی گەلاوێژ
|
موسوڵمانان عیلاجێ بوومە شەوگێژ
|
هەموو عالەم ئەسیر و زامدارن
|
بە داوی زولف و تیری چاوی خوێنڕێژ
|
ئەوا کردم لە داوی زولفی دەرچووم
|
بۆ کوێ ڕاکەم لە ترسی چاوی خوێنڕێژ
|
نەهاتی دەفعەیێ دەردم دەواکەی
|
وەسییەت بێ وەرە قەبران و بمنێژ
|
لە ترم و تار و تیرت تێر نەبوومە
|
بە کاوی دڵ بە چاوی تۆ بهاوێژ
|
بە غەمزەی چاوی دڵ تەسکینی نایێ
|
وەکوو بیستووتە بۆتە بەرخی لامێژ
|
خودا بەختی بڵیندی دا بە ئێوە
|
بە ئێمە دەستی کورت و تالیعی لێژ
|
نەهاتیتە سەر ئەم ناساغە جارێ
|
کە مردم بێرە سەر گۆڕەکەم بمنێژ
|
مەپرسە سابیری چۆنە لە دووریت
|
پەرێشانە بە وێنەی ئادەمی گێژ
|