بە خۆوە نەدیوە کە گەییە پاڵتۆ
بە خۆوە نەدیوە کە گەییە پاڵتۆ | خۆی بۆ هاوشانی ئەکوتێتە پاڵ تۆ |
کەوڵی سمۆریان دایە کەرەوان | کەری پێش خۆی خست، کردیە سەر کۆپان |
«گەدا» سەرکاریی ئەگەر پێ ببڕێ | پیاو ماقووڵ ئەشێ وەک کار سەر ببڕێ |
هەر لە سەرەتای جیهان تا ئەمڕۆ | نادان بە کەیفە و دانا بە ڕۆ ڕۆ |
هێشتا تێناگەن کە خواستی خوایە | بە خۆی بنازێ و دوایی لە دوایە |
ئەبینی ئەوەی کە خاترجەمە | لە هیچ تێناگا بۆیە بێ غەمە |
چرایە کەوا خوا هەڵی گیرساند | ئەوی فووی لێ کرد ڕیشی خۆی سووتاند |
هەندێ ناسراون بە خەڵک ئەوەڕن | نانێ لە بەشەر بە شەڕ ئەپچڕن |
گۆڕی ئەوانە بە «سەمەندۆک»ە | دەمیشیان بگری پڕ زگیان نۆکە |
بە بای نۆک ئەتڕن ئەدەن لە پۆوە | پیسایی توولە ئەکەن بە بۆوە |
نان ئەفڕێنن لە «مەردەلۆخە» | لەولاوە ژنیان ئەدەن بە «دۆخە» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 951
1949/01/20
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|