بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین
بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین | بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین |
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من | کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین |
بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی | لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین |
ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابِض الأرواحی موژگانی | بە قانوونی مەسیحایی، بە خەندەی لێوی حەی کردین |
عیلاجی دەدری دڵ «ناری» لە تاهیر بەگ تەمەننا کە | بڵێ ئەمرۆ گوڵئەندامێ، بە تیرێ جەرگی پەی کردین |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |