دوێنێ بە ئەمەل مالکی ئەملاکی قەجەر بووم
|
خاوەن دە هەزار چاوش و ئەرکان و نەفەر بووم
|
سەحرایی و شەستیر و جەبەل تۆپ و شنەیدەر
|
گشت مەحکەمی عەڕادە، لە سەر بەزمی سەفەر بووم
|
گاهێ لە دڵا، ڕوو لە تەرەف بەلخ و بوخارا
|
گەهـ مایلی تاڵانی هەموو تورک و تەتەر بووم
|
قەڵخانی سەری سەرکەشی ئەم خەڵکە شکا یەک
|
مەنسووری خوا، خاوەنی شمشێری زەفەر بووم
|
گاهێ لە ڕەوش سەڵتەنەتا، خادمی قورئان
|
گاهێ بە درۆ، واعیزی گورگینە لە بەر بووم
|
گەهـ ڕەند و گەهێ مەست و گەهێ ناتقی هوشیار
|
گەهـ بولبولی شەیدا، لە هەیاهووی چەمەر بووم
|
عالەم وەکوو گۆڕێ کە لە نێو مێرگ و چەمەن بێ
|
بەهرام سیفەت، حازری چەن تیر و تەبەر بووم
|
فیرعەون کە لەلای سەڵتەنەتم بەچکە شوانە
|
مووسا سیفەت و ڕوو لە تەرەف ناری شەجەر بووم
|
وەختێ کەرێ زەڕڕانی، ئەمن داچڵەکیمۆ
|
هەر قانعەکەی قوربەسەری، پڕ لە زەرەر بووم
|