بە زمان نییە، ئیخلاس حسابە
بەردتاشێک عەشقی خوای کەوتە سەر | خوای خۆش ئەویست و لە ڕا بێ خەبەر |
بۆ خواپەرستی چووە کێوی توور | شاخەکەی تاشی بۆ خۆی کرد بە ژوور |
وای ئەزانی خوا وەک ئێمە وایە | دەربەستی نان و نوێژ و کەوایە |
ئەیوت: خوای خۆم بینایی چاوان | ڕۆژێک وەرە لام ببە بە میوان |
دەست و پێت ئەشۆم بە سابوون و ئاو | ناڵچەی پێڵاوت ئەخەمە سەر چاو |
ئەچم لە لای شوان شیرت بۆ دێنم | عود و بخوورت بۆ ئەسووتێنم |
ماندووی سەر خەوێک بشکێنە لە لام | ئێشکت ئەگرم، مەترسە ئازام |
ئەپاڕایەوە و هەروا ئەیناڵان | بە سۆز و گریان جەرگی ئەسووتان |
تا ڕۆژێک مووسا چووە کێوی توور | گوێی لە دەنگی بوو ئەیناڵان لە دوور |
چوو پێی وت: کابرا بۆچ تۆ نازانی | خوا بەشەر نییە بێت بە میوانی |
جارێک من وتم: خۆتم نیشان دە | فەرمووی: نامبینی خۆت ئەزیەت مەدە |
سەنگتەراش گریا بە دڵشکاوی | خوا فەرمووی: مووسا تۆ ناتەواوی! |
خۆشەویستی من بۆچ ئەڕەنجێنی؟ | ئەو دڵەی منی تیام ئەیشکێنی؟ |
ئەوی بە زبان زکری من ئەکا | هیچە ئەم بۆ من وا کێو کون ئەکا |
1942/01/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|