بە شامی زولف و ئەبرۆی هیلالی
|
دیارە سوبحەکەی جەژنی ویسالی
|
لە کن دەرکەوتنی باغی جەماڵی
|
دڵی من بولبولی ماهی جەماڵی
|
بە ڕوویی ئافتاب و لێوی ئاڵی
|
سەنای زولفی بکەم یا وەسفی خاڵی
|
ئەگەرچی سوورەتەن دوورم بە مەعنا
|
لە من نەزدیکە سوڵتانی خەیاڵی
|
خودایە کەس نەبێ تووشی غەمی من
|
کە خەڵکی پێی بڵێن کافر بە حاڵی
|
بە شەو تا ڕۆژ هەر گریانە پیشەم
|
نەهاتی و پێم بڵێی بۆ چی ئەناڵی
|
ئەگەر خۆی بمکوژێ پێم خۆشە ئەمما
|
ڕەقیبیش بۆ نەهاتیم هاتە پاڵی
|
بە دەستی خۆی خوێنیشم بڕێژێ
|
ئەڵێم وەک شیری بەر دایک حەڵاڵی
|
نەمامی قامەتی غایەت بڵندە
|
دەسم ناگاتە سێو و پڕتەقاڵی
|
خودایە تۆ دەمی سابیر شیرین کە
|
هەموو عومرم بەزایع چوو بە تاڵی
|