بە شیرینی جوابت دەفعی ڕووتاڵی لە سەرما بوو

بە شیرینی جوابت دەفعی ڕووتاڵی لە سەرما بوو (1934)
by ناری
309378بە شیرینی جوابت دەفعی ڕووتاڵی لە سەرما بوو1934ناری
بە شیرینی جوابت دەفعی ڕووتاڵی لە سەرما بوو لە وەعدەی سڕیا، گەرمی جوابی کاغەزم چا بوو
نەما یەکسەر نەخۆشیم و بەسەر چوو میحنەت و شینم ڕمووزی سرکە ئامێزت، تەبیبی دەفعی خەزرا بوو
موبەددەل بوو بە گوڵ ڕەنگی جوانی، سوورەتی پیری نەسیمی خەتتی مشکینت، مەگەر نەفسی مەسیحا بوو
ئەیازم گەر لە دڵ دەرکەی، مەگەر ئەفسانە ڕازم من شکۆهی شاهی غەزنەینە، بە حیکمەت جیلوەئارا بوو
لە بۆ ئەربابی شەوکەت لازمە زیبی هەواخواهی ڕەواجی حوسنی یووسف، شۆڕشی عەشقی زولەیخا بوو
موجەڕڕەد حوسنی شیرین، جەزبی موڵک و دین و دڵ بوو خۆ زەهیری میهری خەسرەو، زەمزەمەی سازی نەکیسا بوو
چ بەحسی وەسفی تەییارە و تفەنگ و تۆپی ئینگلیزە بەبێ مەیلی عەرەب، تەسخیری بەسرە و شاری بەغدا بوو
لە وێرانیی قەڵا مەڕوانە، بڕوانە زەمانی زوو دەمێ پایتەخت عەجەم شاهـ و گەهێ لوتفعەلی شا بوو
بە تەحویلاتی بێ قانونی ئەم گەردوونە فەرتووتە زەمانێ مەنزڵی ڕۆمی، دەمێ جێی عەیشی تەرسا بوو
بە گوم بوونی نگینی بوو، نەما حوکمی سولەیمانی قەباحەت کەی لەسەر سەخرەی لەعینی بێ سەروپا بوو
کەلامم قەندە چی بکەم ناریا بێ مشتەری ماوە مەگەر بمرم بڵێی داخی گرانم شاعیرێ چا بوو


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.