بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین

بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین (1934)
by ناری
309375بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین1934ناری
بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باغی بەی کردین
بە هەوری پەرچەم و ئەبرۆ، ڕوخ و زوڵفی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەک شەوەی کردین
ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابيض الأرواحە موژگانی بە قانوونی مەسیحایی لە خەندەی لێوی حەی کردین
عیلاجی دەردی دڵ ناری لە تاهیر بەگ تەمەننا کە بڵێ: ئەمڕۆ گوڵەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.