بە غەمزەی چاوەکانت خوێنی منی بێچارە مەڕێژێنە
|
بە خوێنم تینوون خوێنم بە ئەو خوێنخوارە مەڕێژێنە
|
بە شوعلەی نووری ڕووت نییە دڵ تو بی خوا دولبەر
|
فەڕەنگی تیپی برژانگت ئە ناو ئەم شارە مەڕژێنە
|
بە بێ سووچ کەس نەکوژراوە ئەمن جورمم چییە جانا
|
بە ناحەق مەمکوژە ئەم ئاوە تۆ ئەم جارە مەڕێژێنە
|
قیامەت هەڵ ئەسێ گەر هەوری پەرچەم دا بپۆشی ڕووت
|
عەزیزم زوڵفی سەر خورشیدی ئەو ڕۆخسارە مەڕژێنە
|
نگارا مەیکەرۆ ئەو پەلکە هۆناوەت دەخیلت بم
|
گەلی دیوانە تۆ و هەردە و کۆسارە مەڕژێنە
|
بە ئاهی سەرد و ئاوی چاوی من بۆ باغی عومری تۆ
|
بە مەنعم تۆ لە ماچت ئاگر ئەو گوڵزارە مەڕژێنە
|
جەفا بۆ تۆ وەفا بۆ دوژمن و ئەغیارە سا مینە
|
ئیتر قەهری سکی خوێنین لە لای ئەو یارە مەڕژێنە
|