بە قامەت خەرامان بە ڕوو ماهی تابان
بە قامەت خەرامان بە ڕوو ماهی تابان | فیدایی تۆم گەدایی تۆم عەزیزم |
دەمێ بێرە لامان بنۆڕە غولامان | بەچاوی باز بە غەمزە و ناز عەزیزم |
لە دەردت حەزینم کولاوە برینم | بکە دەرمان ئەتۆی لوقمان عەزیزم |
لەبەر چاوی کاڵت لە عیشقی جەماڵت | دەمێ شەیدام دەمێ ڕیسوام عەزیزم |
لە دوو لا کوژاوم سەراپا سووتاوم | بە ناری ڕووت بە دوو ئەبرۆت عەزیزم |
تۆ شاهی جیهانی تۆ ڕووحی ڕەوانی | حەیاتم تۆی، نەجاتم تۆی عەزیزم |
وەکوو سافی هیران فیدای شاهی گەیلان | منی مەفتوون، منی مەحزوون عەزیزم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|