بە شەرابی کەرەمی خواوە وەها مەخموورم
|
کە سەرئازاد لە سەودایی بەهەشت و حوورم
|
مەست ئەگەر نەعرە دەکێشێ، لە مەیە، نەک هی خۆی
|
مەستی سەودام و چە دەربەستی مەیی ئەنگوورم
|
ئاهی من ئاگرە بۆ عەرشی خوا سەردەکەوێ
|
چیمە لەوەی باڵی فریشتە دەسووتێ، مەغروورم
|
ڕۆژ و شەو بۆ منە، من بۆی دەگەڕێم سەرگەردان
|
ئەمە سڕڕێکە لە لامە، کەچی من لێی دوورم
|
ڕۆحولقودوسم، بە کەمەندی «بشر» ێ کەوتوومە داو
|
وەکوو ڕۆژم کە لە عەشقا بە سووتاو مەشهوورم
|
ئەمەوێ پەردەیی سەر لادەم بمناسن کێم
|
ئاخ ئەترسم کە بسووتێنێ خەلایق توورم
|
دڵ لە «توور»ی بەدەنا ویستی بە ناڵەی «أرنی»
|
وەکوو مووسا بە تەماننای نەبوو دەستوورم
|
ئەو دەمە بادەیی وەحدەت گەییە فریادی من
|
سەرخۆشێکم کە نە مووسام و نە کێوی توورم
|
چوومە ناو دێڕی «فەنا» لافی «أنا الحق» لێ بدەم
|
عەشقی حەق جامی لیقای دامێ بەوە مەنسوورم
|
واتەیەکی لە لیقای سیڕڕی تەجەللی دەرخەم
|
تێدەگەی چۆنە لەسەر لەوحی قەدەم مەستوورم
|
من کە چاوێکم بە ئاوێنەی دڵما گێڕا
|
هاتە پێش چاوم کە هەم نازر و هەم مەنزوورم
|