بە ناوی «گورگەدەری» ەوە
دڵ بەپەرۆشە، دڵ بەپەرۆشە | خەبەرێکم بیست دڵ بەپەرۆشە |
ئەوەندەی مەرگی خۆم لا ناخۆشە | زبانم لەنگە، کەللەم بێ هۆشە |
*** | |
بیستم ئەگریجەی لوولت بڕاوە | هێلانەی دڵان یەکسەر شێواوە |
هەی ڕۆ ئەو پەنگە کێ بە تۆی داوە؟ | کێ دەستی چووە ئەو زوڵفە خاوە؟ |
*** | |
هەر لە ئەوەڵی دنیا تا ئەمڕۆ | شا بەیتی شیعرە شیعری سەمەن بۆ |
ئیستا شیعر و عەشق کەوتوونە ڕۆڕۆ | بۆ ئەو ئەگریجە و زوڵفە جوانەی تۆ |
*** | |
دەک یاخوا ئەوەی پرچی بڕیوی | دەستی قەڵەم کەن بە قەمەی لێوی |
دەردێکی گاتێ لە کەس نەدیوی | مناڵەکانی بکەونە هەتیوی |
*** | |
جاران ئەیانوت: واوالێکراوە | لەسەر لێقەومان پرچی بڕاوە |
ئێستا لەباتی ئەو بەند و باوە | بەبێ شوورەیی پرچبڕین باوە |
*** | |
ئەم شیعرەم ئەخوێند چەند ساڵ لەمەوبەر | شانە تای زوڵفت دەرکێشێتە دەر |
قامیش ئەخەمە پەنجەی شانەگەر | بووی بە کاری قوت هەی خاکم بەسەر |
1939
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|