بە نووری لامیعی حوسنت کە نووری عەینی لاهووتە

بە نووری لامیعی حوسنت کە نووری عەینی لاهووتە (1969)
by سابیری
306460بە نووری لامیعی حوسنت کە نووری عەینی لاهووتە1969سابیری
بە نووری لامیعی حوسنت کە نووری عەینی لاهووتە شوعاع و نووری میهر و ماهـ هەموو شانامەیی ڕووتە
بە ڕۆژ و شەو کە ئامووشۆ ئەکەن لەم موڵکی ناسووتە شەمس سووتاوی ڕوخسار و قەمەر شێواوی گیسووتە
به این که میهر و ماهـ، ئەرز و سەما فەرمانبەری ڕووتە
مەلائیک وا بە فەرمانی خودا دائیم ئەکەن تەقدیس هەموویان سەجدەیان هێناوەتە بەر تۆ سوی ابلیس
لە زومرەی ئەنبیا عالی مەقامانن عیسا و ئیدریس بە ئایەی مەسحەفی ڕووتە ئەکەن تەحسیل و هەم تەدریس
کە شاری عیلمی تۆ قاپی اسدالله یە فەرمووتە
فتووحاتی عەلی و ڕۆستەم و بەهرامی تیرئەنداز کە شۆرەتیان هەتا دونیا بمێنێ هەر ئەدا ئاواز
ئەگەر قەوسی برۆ یا تیری موژگانت بکەی ئیبراز هەموو تەرکی سیلاح و چەک ئەکەن ئەی ساحیبی ئیعجاز
بە چاوی تۆ کەلیموڵڵا غولامی چاوی جادووتە
بیحەمدیللا حەبیبوڵڵا کە فەخرولموڕسەلینی تۆ خودا جبریلی کردە حامیلی وەحی و ئەمینی تۆ
کە ڕۆحی کائینات و رحمة للعالمينی تۆ سولەیمان و سکەندەر خاتەمی ژێری نگینی تۆ
سەلاتین و ئەمیر و شاهـ ئەسیری دەست و بازووتە
گرووهی ئەنبیا تەفسیلیان نەختێ ئەکەم موجمەل کە ئەفزەل یان ئولولعەزم و کوتوب ساحیبن و مورسەل
هەموو پەروانەیی شەمعی جەماڵ و دیدەیی ئەکحەل ئیتر با موختەسەر بێ هەر کە فەرموویانە قەلل و دەل
ئەمینی وەحیی مونزەل داغداری خاڵی هیندووتە
بە نووری ماهی ڕوخسارت شەوی دەیجوور ڕووناکە بە غەمزەی چاوی خوونخارت کە وا خوێنڕێژ و چالاکە
سبەینانێ نەخۆشی چاوی بیمارت تەماشا کە کە تۆ نووری وەرە تووری دڵم مەحوی تەجەللا کە
کە نوورت ئاگری سووزانە سابیر شوبهی باڕووتە
یەقینم وایە ڕۆحم تۆ فریشتەی یا پەریزادەی کە چونکە نەوعی ئینسان پیر ئەبن تۆ نەوخەت و سادەی
نەخۆشم پێم عەتاکە جووتە عینابی لەبی سادەی ئەگەرچی لوتفی مەحزە ڕوومەتی خۆتم نیشان نادەی
دەزانی ئاگری سووزانە سابیر شوبهی باڕووتە
وەرە سابیر ئەگەر عەشق و مورادت شاهی لەولاکە تەریقی شەرع و دین بگرە لەمەولا ڕوو لە مەولا کە
مەچۆ ئەولاوە ئەولا وایە، بێ تەدبیری ئەملا کە کە دونیا جیفەیە هەرگیز مەچۆ، نەزدیکی ئەولاکە
کەسێ ئاڵاوە لەو لاکە گڵاو و پیس و نابووتە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).