بە هیوای خەڵکی لووتی بەرزە بوو
بە هیوای خەڵکی لووتی بەرزە بوو | لە باران ڕای کرد تووشی تەرزە بوو |
وتی: چەفتاڵی وا مەڵڵا ڕمیا | وتی: مەیێژە، نمازت بڕیا |
سێیەمین وتی: هەر خۆم خاسم کرد | نمازیان بڕیا دەنگم لێ نەکرد |
جوولەکە ساڵێ هامان ئەکوژن | زۆردار هەر ڕۆژێ خوێنێ ئەمژن |
بە جوانی سووتا دەنکە هەنارێ | بەخت ڕووی کردە دیگونە چارێ |
سیاسەت بازیی دەردێکی وایە | بۆ دەوڵەمەندیش هەر بێ دەوایە |
بۆیە گێرۆدەن هێندێ بەو داوە | کوێر هەتا ئەمرێ بە هیوای چاوە |
هیچ شارێ خۆشیی ئەم شارەی نییە | بەڵام ڕەشەبا بوارەی نییە |
چەندم پێخۆشە لە سای دەوەنێ | دانیشم و ژن، مەشکە بژەنێ |
با سەد تەیارە و بۆمبا بە جوێ بێ | من تەنها شڵقەی مەشکەم لە گوێ بێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 370
1933/07/30
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|