تاقتاقکەرە
تاقتاقکەرەکەی سەر داری کانی | بۆچ ئەناڵێنی هەتا بەیانی |
هیچکەس ناتوانێ تا ڕۆژ بناڵێ | مەگەر عاشقی سەودایی خاڵێ |
ئەوا من دیارە بۆ یار ئەناڵم | تۆ پەیجۆری کێی؟ هاوار بە ماڵم |
من گەنجی شادیم جەردەیەک بردی | تۆ چیت لێ قەوما؟ کێ وای لێ کردی؟ |
من ڕوخسارێکی وێنەی شەمم دی | دەردی پەروانەم لێ هاتۆتە دی |
ناڵەی من لە شەوق ئەو ڕوخسارەیە | ئاهم لە دووری ئەو دیدارەیە |
تۆ کێ دەروونی وا هەڵقرچاندووی | کام بەفر وا بەم دەردەی گەیاندووی |
من سووتاوی ئەو شوعلە و ئەو نوورەم | دێوانەی جەزبەی ئەو کێوی توورەم |
مووسا «أرنی» ی وت کەوتە تکا | بە «لن ترانی» ئابڕووی تکا |
منیش تەمەنای دیدارم ئەکرد | لە جیاتی دیدار ئەم عەشقەم وەرگرت |
دیارە من و تۆ هەردوو هامفەردین | هەردووکمان وەک یەک تووشی یەک دەردین |
وەرە هەردووکمان ناڵەمان یەک خەین | بەڵکوو بەم عەشقە نیشتمان سەرخەین |
1945
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|