تاڤگەی زاڵم زەڵم

تاڤگەی زاڵم زەڵم (1950)
by پیرەمێرد
306023تاڤگەی زاڵم زەڵم1950پیرەمێرد
تاڤگەی زاڵم زەڵم، تاڤگەی زاڵم زەڵم گریەی چاوی چەرخ پڕ لە ناڵە و تەم
زادەی جەرگی کێو، مەوجوودی عەدەم دێوانەئاسا شەیدای ڕوو لە چەم
سەر لە بەرد ئەدەی تۆش بە سەودای شەم سرەوتت نییە لە ناڵە یەکدەم
لەو کێوە بەرزە ئەکەویە خوارێ ڕیزە مرواریت لە دەم ئەبارێ
دیارە عاشقی وا ناڵەکاری سەحرا نەوەردی پەیجۆیی یاری
پەروانە بە سوڕ خۆی دەسووتێنێ ئاوی ساردی تۆ جیهان ئەژیێنێ
ئەم سەر لە بەرد و ئەم هەڵپژانەت «ياهو، يامن هو» ی قودسی تەرانەت
بۆ زیندەگانی شارەزوورمانە ئاخ میللەتەکەت قەدر نەزانە
باغ و بێستانت لەبەرا ناکەن تا بەو سایەوە وڵات ئاوا کەن
ئەگەر گشت کێڵگەی داچێنرێ دەلێن فیرعەونی خاکی میسری پێ ئەڵێن
ئەگەر شارەزوور بێت و ئاوا بێ ڕۆژی شەتتی میسر ئەبێ ئاوا بێ
خۆرنەوەرزانی شای خان ئەحمەد خان بوبووە نموونەی ئیرەمی جیهان
ئیستە ئەو شوێنە کەوا وێرانە بۆ چاوی هیوام بووە بە تانە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).