تاکوو کەی بێ دڵی من مەیلی بە دیداری تۆ بێ
|
پایبەندی قەفەس و مورغی گرفتاری تۆ بێ
|
دڵم هەر چەندە لە تۆ غەیری زەرەر خێری نەدی
|
دەک ملی بشکێ دیسان گەر لەسەر ئازاری تۆ بێ
|
منم هامسوحبەتی ئەییامی غەمت لوتفت لەگەڵ غەیر
|
کەژ و کێوم وەتەنە گەر ئەمە کرداری تۆ بێ
|
ئەی جوانی غەوری غەزەب ئەم غەزەبەت تاکەی بێ
|
کەمەرم بەستەیی زنجیری سیەهـ ماری تۆ بێ
|
خۆشە لام موفتەخیرم گەر دڵی من بێ شەو و ڕۆژ
|
باغەوانی چەمەن و غونچەیی گوڵزاری تۆ بێ
|
حەیفە سەد حەیفە دەوای دەرد و غەمی عەشق ئەزانێ
|
چۆن نەخۆم غەم عەجەبا گەر ئەمە ئەفکاری تۆ بێ
|
پڕ کە پیاڵە سەنەما زەهرە ئەگەر بینۆشم
|
گەر قەدەح پوڕ لە مەی و بادەیی سەرشاری تۆ بێ
|
کەی ڕەوای حەققە کە وا عورفی بێچارە فیدای
|
سەرووی باڵای تۆ بێ، نوقتەیی پەڕگاری تۆ بێ
|