تاکوو کەی ڕیسوا بین ئەی کوردی بێچارە و هەژار

تاکوو کەی ڕیسوا بین ئەی کوردی بێچارە و هەژار (1956)
by عارف عورفی
308019تاکوو کەی ڕیسوا بین ئەی کوردی بێچارە و هەژار1956عارف عورفی
تاکوو کەی ڕیسوا بین ئەی کوردی بێچارە و هەژار دەستەئەژنۆ دابنیشین دەردەدار و لێو بەبار
تاکوو کەی هەروا بمێنین - - - - - - - ئاخۆ دێ ڕۆژێ ببینم نەگبەتی بەرتان بدا
چاوت بگڵۆفە درەنگە کاکی خۆم هەڵسە لە خەو زووبەزوو خەرمانت شەن کە تێپەڕی وەختی درەو
زۆر دەمێکە دەردەدار و بێکەسە دایکی وەتەن ڕۆڵەکانی غیرەتێ هەڵسن بچن چارەی بکەن
حەیفە دایکێ کوڕ لە باوەشیا بەخێو کا پێ گرێ پێگەیی وەختێ لەجێی چاکە نقورچی لێ گرێ
بالفعل دایکت ئەبینی وا لە ماڵێ ڕووت و قووت کۆرپەکانی ئاخۆ توخوا غیرەتت ڕۆژێ بزووت
ڕاستت پێ بێژم بەکار نایە حەدیسی ما و مەن خاکی پاکت هەڵسە ڕزگار کە لە دەستی ئەهریمەن
ئارەزووتان بێ لە ئادارا نەمێنێ هیچ نیفاق یەک وجوود و یەک دڵ و یەک ڕوویە بۆ ئیتیفاق
کێتان ئاگاتان لە کێیە قەومەکەت زۆر برسییە سەعی و کۆششتان درۆیە غایە بۆ سەر کورسییە
شەرق و غەرب کەوتوونە کەشفی ماهـ و خۆر جەددی سەما تازە نەوجوانانی ئێمە وان لەدەوری ئەلف و با


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).