تاڵی و شیرینی لێک جوێن ئەم دوانە

تاڵی و شیرینی لێک جوێن ئەم دوانە (1950)
by پیرەمێرد
305865تاڵی و شیرینی لێک جوێن ئەم دوانە1950پیرەمێرد
تاڵی و شیرینی لێک جوێن ئەم دوانە یەکێ بۆ دەمە، یەکێ بۆ گیانە
ئەوەی بۆ دەمە بە چاو ئەیبینی کە چێشتت دیارە تاڵی و شیرینی
بەڵام ئەوانەی کە وا نابینرێ جوابی ناخۆشە لە دەم ئەبیسترێ
ئەسڵ ئەوەیە کە ڕۆح تاڵ ئەکا بە ئازاری گیان پیاو بەدحاڵ ئەکا
ئەگینە ئەوەی کەوا ئەیچێژی تفی کەیەوە تاڵ بێ ئەیڕێژی
برینی نێزە دەرمان ئەکرێ برینی زوبان جەرگت ئەبڕێ
جوێنی بێگانە کەمتر کار ئەکا توانجی دۆست دڵ بریندار ئەکا
کەواتە دڵی دۆست مەڕەنجێنە زانیت تووڕە بوو وازی لێ بێنە
دۆست کە دڵسۆز بێ ئەو واز نایێنێ دۆستت ئەوەیە کە ئەتگریێنێ
بەڵام هەموو چشت بە ئەندازەیە دەوران دەورانە دەوری تازەیە
ئێستا هیچ کەسێ گوێ لە کەس ناکا تەنانەت فەرزەند لە باب بێباکە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 910


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).