تا بخوێنێ چاوی بازت ئایەتی اين المفر
|
کۆتری دڵ لای نەما وەڵڵا حەیاتی موستەقەڕ
|
تۆ لە سوورەی زولزیلەت تێفکرە من يعمل چیە
|
بۆ چی ئازارم ئەدەی؟ سووچم نییە میسقالە زەڕ
|
ڕۆژ و شەو خورشید و مەهـ لاف و گەزافی زۆر ئەکەن
|
فەرموو فەرموو با بکەن هەریەک بە لایەک کەڕڕ و فەڕ
|
خۆ ئەزانی وا هەژارم، دەستەڵاتیشم نییە
|
پێم بڵێ وەجهی چییە چاوت ئەکا ئیعلانی شەڕ؟
|
تا ڕمووزی مەسحەفی حوسنی لە عالەم بوو عەیان
|
ئەهلی دونیا جوملە مەجڕووڕن بەوی، ئەو حەرفی جەڕ
|
تۆ کە دەرکەوتی ئەزانی چی بە سەردی مەردومان
|
خۆرهەڵات تێفکرە حاڵی شەونم و میسقاڵە زەڕ
|
خۆت ئەزانی بێ گوناهـ ئازاری خەڵکی چا نییە
|
پێم بڵێ ئەی تۆ لەسەر چی وا لەگەڵ من دێیتە شەڕ؟
|
ئەی بە نووری حوسنی پاکت شەرق و غەرب و بەحر و بەڕ
|
ڕوون و داگیرساوە ئەرز و ئاسمان و وشک و تەڕ
|
بازی چاوت پووری دڵمی دی وتی: اين المفر
|
لێی جودا بوو پووری بێچارە حەیاتی موستەقەڕ
|
ئەی لەبەر ئەو جووتە چاوی مەست و بیمارەت مرم
|
قاتیلانی بێ دڵان و مائیلانی شوور و شەڕ
|
گەر ڕمووزی مەسحەفی حوسنت تەواوی تێبگا
|
عالمی عالەم هەموو مەجروور ئەکا وەک حەرفی جەڕ
|
ئەی کەوان ئەبرۆ لەبەر چی تیرەبارانم ئەکەی؟
|
چاوی تۆ خۆش سابیری نەیما حەیاتی موستەقەڕ
|
ليس للانسان الا ما سعىٰ ئەمما چ سوود
|
دولبەرم شابازە سابیر کۆترەکەی بێ باڵ و پەڕ
|