تا بفەرمووی دڵبەرا، حەسرەت بەدیدارت، هەمە
تا بفەرمووی دڵبەرا، حەسرەت بەدیدارت، هەمە | تا بڵێی میحنەت لە دووری تۆ هەمە، ئێستا کەمە |
هەمدەمی حوزن و خەمم، تا هەمدەمی ئەغیاری تۆ | خۆزگە بەو کەس کا، بەیادی خاڵەکەی تۆ، بێ خەمە |
عەرزی حاڵی؛ حاڵەتی زارم ئەوا نووسی لە تۆ | گەرچی نامەی ئاشنایانت لە لا؛ نامەحرەمە |
گەر دەپرسی ڕۆزگارم چۆنە بێ زوڵفی سیات | بەو لەبی لەعلت؛ وەکو زوڵفت: سیاهـ و دەرهەمە |
زەخمداری ناوەکی هیجرم، بەچاوانت قەسەم | غەمزەیێکی چەشمی وەک بادامی تۆم بۆ مەرهەمە |
کوا نیشاتی مە، بەبادەی نابەوەبێ روویی تۆ؟ | ماچی تۆ، بۆ ئەو دڵەی پڕ خەم، شەرابی دەرخەمە |
بۆچمە من تەختی کەی، یا جامی جەم؛ بێ لەعلی تۆ | وەسڵی تۆ، تەختی «کەی»ە، بۆ من: لەبت جامی جەمە |
نوتقی تۆ، مەعلوومە جانبەخشن، وەک ئەنفاسی مەسیح | دەفعەیێکیش موعجیزێک بنوێنە بۆ مە، بەو دەمە |
ئەی دووسەد جارت فیدای عەهدی قەدیمی بێ ئەدەب | بۆ شکا؛ ئەو عەهدی دەتفەرموو: ئەوم زۆر مەحکەمە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|