تا بە کەی قوربان بە چاوی تا سەحەر بێ خوابەوە

تا بە کەی قوربان بە چاوی تا سەحەر بێ خوابەوە (1969)
by سابیری
306605تا بە کەی قوربان بە چاوی تا سەحەر بێ خوابەوە1969سابیری
تا بە کەی قوربان بە چاوی تا سەحەر بێ خوابەوە بەم دڵەی پڕ سۆز و سینەی پڕ شەرارە و تابەوە
بێمە بەر دەرگانەکەت شەو تا سەحەر خار و زەلیل دەس بئالێنم بە چاکی دامەنی بوابەوە
مونتەزیربم تۆ بە سەرما ڕاببوری ئەی تەبیب تێبگەی ئەم خەستە بۆچ ئاڵاوەتە خوونابەوە؟
دەفعەیێ نەبزی دەماری دەستی ڕاستم ناگری سەیری ڕەنگی زەردی من ناکەی بە ئیستغرابەوە
بەو ئومیدە تا شەوی بەدری جەماڵت دەرکەوێ جان فیدای ئەم خاڵەکەم بەو ڕوومەتی مەهتابەوە
چەرخی دوون ڕۆژێ لەگەڵ کەس مەیل و فکری چا نەبوو سەد خەڵاتی وا بە شانی دوونی ناکەس بابەوە
ناکەسان سەرمەستی بەزم و وەسڵی یار و کەس هەموو دڵپەرێشان و بە داغ و حەسرەتی ئەحبابەوە
بۆ گەدایی چوومە قاپی دوولبەرێ لوتفی نەکرد گەرچی بێمارم دڵم زۆر ها بە دوو عیننابەوە
گەر دەپرسی چۆنە حاڵم هەر زەمانێ دەرکەوی گووسفەندێ خەنجەری دیبێ بە دەست قەسسابەوە!
بۆ گەدایی چووم و سەیری کرد و نەیناسیمەوە سەیری یارم چەند شیرینە! هەر بە ئیستغرابەوە
دائیمەن ڕۆحم بە لێوی توشنە و ئوممێدەوار چاوەڕێی ئەمرێکە دەرچێ، لەو لەبی سیرابەوە
دولبەرم ڕۆژێ لە پەردەی نازەوە سەیرێکی کرد سابیری هاویتە نێو بەحری غەم و گەردابەوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).