تا زیکری دەم و فیکری دڵت ناوی خودایە
|
سەرپاکی وجوودت لە بەڵا دوور و جودایە
|
دەروێش ئەگەر خزمەتی خاڵی لە ڕێیا بێ
|
سوڵتان لەبەر قاپییەکەی ڕووت و گەدایە
|
ئەو وەختە کە تۆ خەوفی خودا بێتە خەیاڵت
|
سوڵتان لەبەر چاوی دڵت ڕووت و گەدایە
|
دەستی تەمەعت خستووەتە گەردنی دونیا
|
ڕۆحت بە سەر و ماڵەوە قوربان و فیدایە
|
ئەی مەردی خودا دەستی تەمەع بەردە لە دونیا
|
بێ فائیدەیە باوەژنە مەیکە بە دایە
|
هەرکەس بە دەسی نەفسەوە داماو و زەبوونە
|
سەد شێخ و مەلا بێ، بە خودا دووری خودایە
|
لەوساوە سکەی لیرە ئەخوێنێتەوە چاوت
|
تاریکی تەریقی تەرەفی دینی خودایە
|
زەڕڕەی کەر و زڕەی دەرەم و زێڕ کەری کردی
|
نابیی لە مەلا ڕۆژی جەزا هەوڵ و سەدایە
|
کوا گەندومی چاکەی تۆ لە تۆماری عەمەلدا
|
سەد خانە برنجت لە قەباڵە و سەنەدایە
|
سابیر بە کەوای تازەوە تۆ چاکیری نەفسی
|
ئازا ئەوەیە حوڕڕە لە بەرگی شڕە دایە
|