تا قیبلەیی من وا لە مەقاماتی سەفەردا
تووتیی دڵم کە شیوەن و فریاد و ڕۆ ئەکا | فیکر و خەیاڵی قەندی بەیاناتی تۆ ئەکا |
بۆ ئیتیحادی ئیسم و دەوڵەتی جیسمت لەنێوی دڵ | جەیحوونی دیدە عارز و ڕوو شوستوشۆ ئەکا |
نووکی موژەم لە مەعدەنی مەعمووری چاوەکەم | بۆ تۆیە دیدە لەعل و گوهەر، گرد و کۆ ئەکا |
ڕۆحم بە یادی ڕۆژی ویسالت بە هەر شەوێ | سەیری قسوری دایرەکەی هەشت و نۆ ئەکا |
وەک عەندەلیبی باخی ئیرەم دڵ بە هەر وەرەق | خونچەی کەلامی باغی لەبت جستوجۆ ئەکا |
شەق بوو مەمی بە دامەنی مەمدووح و عەکسی «دوو» | خەتمە لە ناوی یاوەری من گفتوگۆ ئەکا |
ناری لە شەوقی لەبی تۆیە لەم دەمە | شۆخی بە قەند و یاری بە تۆزی گەزۆ ئەکا |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|