تۆڵە نامە

تۆڵە نامە (1962)
by ئەسیری
307908تۆڵە نامە1962ئەسیری
ڕۆڵە بڕوانە لە کردەی دوژمنی غەدداری تۆ ڕۆژی دانایی لە تاڵان کردن و کوشتاری تۆ
شێخی پالۆ و نەهرییە کوژران بەسێ پا بێ خەتا خۆی ئەوا بۆ کوشتنی تۆش ساز ئەدا خوێنخواری تۆ
ڕەنگی نیشتمانت بەخوێن کرد بۆتە قاڵی دوژمنت سووتەنیی تورکانە ئێستا ئێسکی نازداری تۆ
دەربەدەر بوون ماڵ و منداڵی شەهیدانی گەلت چۆل و وێرانە سەراسەر ئێستە دێ وو شاری تۆ
هەر دەبێ مات و مەلوول و دەس بەئەژنۆ دانیشی هەر دەوامی بێ دەبێ ئاهو گرین و زاری تۆ
دەست و پێ هەڵکە بجووڵێ ئێستە چاخی تۆڵەیە نابێ ئارامت هەبێ، گەر بۆ گەلت غەمخواری تۆ
پڕ لە چەک ئامادەبە تێ هەڵکە دەی بستێنە زوو تۆڵەیی گەورە و بچووک و ڕەنجبەر و دینداری تۆ
تازە کێت ماوە لە خزم و ماڵ و منداڵ و کەست ڕۆحێکی مات و کزت ماوە، لەویش بێزاری تۆ
ئاهی سەردی سینە وو سۆز و گڕی جەرگ و دڵت هەر بەتۆڵە لا ئەچێ دەرد و غەم و ئازاری تۆ
چاخی فرسەت لێی گەڕان پاشا پەشیمانی چ سوود بۆیە بەر باد و پەرێشان بوو گەلی دینداری تۆ
گەهـ بەسونگی، گەهـ بەگوللە، گەهـ بەبۆمبا دەتکوژن سەد دەخاڵەت کەی بەڕاستی کوشتەیی سەر سێداری تۆ
چەندی خۆت بۆیان بەکوشت دا، ئاخری سوودی نەدا چونکە کوردی هەر لە چاویان بێ نموود و خواری تۆ
سەد هەزار منداڵ و کیژت دەربەدەر بوون و نەمان وا لە دەس بێگانە دۆتەی خۆشەویست و یاری تۆ
نیشتمانت چۆل و وێرانە، گەلت بوو دەربەدەر دادەمەزرێ خێڵی بێگانەت لە جێی گوڵزاری تۆ
ئەی ئەسیری ڕۆژێ وا دێ گەل بەحەققی خۆی ئەگا لەو دەمە هێدی دەبێ ئێشی دڵی داغداری تۆ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).