تۆ ئەحمەدی موختاری، موقەڕڕەبی غەففاری
|
شافیعی توڕڕەداری، لێت بێ سەلامی باری
|
خاکی حیجاز، فیدامە، کۆلەی شاو و گەدامە
|
هەتا ڕۆژی قیامە، نیازیی دڵمە یاری
|
تەواف و ئاوی زەمزەم، سەعیی سەفاوو مەڕوەم
|
هیچ نییە پێی بەدەل کەم، بە بێ خەسارە داری
|
عەڕەفاتی مونەووەر، هەم موزدەلیفەو مەشعەر
|
خیف و مینای موتەههەر، لەگەڵ ڕەمی جیماری
|
مەنزەرەی ڕۆژی حەشرن، حەجاج کە ڕێگە دەگرن
|
تابیعی نەهی و ئەمرن، بۆ غافیر و سەتتاری
|
هەموو میوانی خوانە، پاک لە گوناهـ جودانە
|
تالیبی مەرحەبانە، عەفووی پەروەردیگاری
|
مەدحی حەبیبی ئەکڕەم، دوورە لە من بە هەردەم
|
مەعقوول نییە کە دەست دەم، لە مەدحی سەحب و یاری
|
ئەو مەرکەزی ئینعامە، سەرداری خاس و عامە
|
من مێشولەی هەوامە، لە ڕاست ئەو توڕڕەداری
|
ئەو سەروەری زەمینە، ئیمامی موڕسەلینە
|
شەفیعی موزنیبینە، منیش گەداو هەژاری
|
ئەو شاهی سەر بە تاجە، ئەو ساحێبی میعراجە
|
عالەم بەوی موحتاجە، لە ڕۆژی شەرمەزاری
|
من بێ بەهاو حەیامە، ڕۆژ و شەو پڕ خەتامە
|
بێ مەلجەئو پەنامە، گەر ڕەحمەتێک نەباری
|
ئەمما ئەگەرچی دوورە، بەینی من و ئەو نوورە
|
وەک سولەیمان و موورە، نیسبەت کە بکرێ جاری
|
لە مەککە بوو زوهووری، ئەو زاتی پڕ لە نووری
|
خەڵاتی کرد غەفووری، بە ڕوتبەی تاجیداری
|
پاشان لەبەر ڕەحمەتی، خودای ڕەببولعیززەتی
|
کردی عەزمی هیجرەتی، لەگەڵ سددیق بوو ساری
|
بۆ لای مەدینە هاتن، هاتن بەڵام چ هاتن
|
ڕۆژ و مانگ بوو هەڵاتن، عالەمیان هاتە دیاری
|
لە پاشی ئەو جەنابی، هات کۆمەڵی ئەسحابی
|
بووە مەجمەعی ئەحبابی ، موهاجیر و ئەنساری
|
مەدینە بوو مونەووەر، بە هاتنی ئەو سەروەر
|
مەککە دەبوو موعەتتەر، پاک بۆوە لە کوففاری
|
بووە جێی تەکبیر و تەهلیل، بووە جێی تەسبیح و تەنزیل
|
بووە مەنزیلی جوبرائیل، لەوێ دەهاتە خوارێ
|
ڕوو بکەنە لای مەدینە، جێی فەخری موڕسەلینە
|
مەڕجەعی ئەهلی دینە، خۆشی لە بۆ زوواری
|
عالەم لەوێ غەنی بوو، هەموو کەس گوڵشەنی بوو
|
بەشیان لە خەرمەنی بوو، کەوتینە بەختیاری
|
بەڵام ئەمن بە تەنیا، نە دینم و نە دونیا
|
غەرقی گوناهی دەریا، هەر مام بە ئینتیزاری
|
ئەگەرچی ڕووت و قووتم، لە چاکە وا لە دووتم
|
چونکە غولامی خۆتم، لێم دوور مەبە یەکجاری
|
لە دوور کە دێتە بەرچاو، دێ بۆن بخور و عەتراو
|
بە نووری شاهی گوڵباو، ڕووناکە چار کەناری
|
زەمانە پڕ جەفایە، هەرچی هەیە بەڵایە
|
فیتنە لە فیتنە دایە، لە دێهات و لە شاری
|
عاجز ئەگەرچی خواری، لە دەرگەی شەرمەزاری
|
مەئیووس مەبە لە یاری، شافیعتە لای غەففاری
|