تۆ تەنها نانت لە «مَنّان» بوێ

تۆ تەنها نانت لە «مَنّان» بوێ (1950)
by پیرەمێرد
305416تۆ تەنها نانت لە «مَنّان» بوێ1950پیرەمێرد
تۆ تەنها نانت لە «مَنّان» بوێ لە «دون»ان، دوو نان سننانی ئەوێ
بەخشین عیززەتە وا داوا، داوی عار دواییش داواکەی ببێ بە بیمار
هەر عیلمە داوای بکەی عەیب نییە چاو بەرەوژێری لەززەتی چییە!
کە چاو ببڕێتە دەستندەی خەڵکی ئەکەویە ژێربار دیارە بێ کەڵکی
ئەوی دوژمنە و بە زمان دۆستە «الخناس»ێکە ئادەمی پۆستە
نزیک نادانی مەغروور مەکەوە هەرکەسێ پیاو بێ ئەو قینی لەوە!
تا بە چاوی خۆت چشتێ نەبینی ڕاستی مەزانە، «علم الیقینی»
چونکە دەور دەوری درۆ و بوختانە ڕاستی گرانە، درۆ هەرزانە!
ئەوی لە خەڵکا عەیبی ئەگری کە لە خۆتا دیت شاد مەبە، بگری
لە قسەی خەڵکا زوو هەڵمەدەرێ ڕەوایە ئەگەر بتکەنە دەرێ
هەڵکردت بێتە سەر نانێکی جۆ زینهار لە ماڵی ڕژد، نانی مەخۆ
هەزار دۆستت بێ هێشتاکو کەمە تەنها دوژمنێ زۆر زۆر ستەمە
هەرچەند کە سەفەر سەنگی محەکە ئەوی نایناسی هاوڕێیی مەکە
کەمت لە زۆری خەڵکی چاکترە گۆشتی چۆلەکە لە داڵ پاکترە
لە دڵی خۆیشتا، خۆت هەڵمەکێشە لە خودپەسندی دۆستت دڵڕێشە
نادان سەدجاری هەلیگیڕیتەوە دیسان هەر لەفزی خۆی ئەگرێتەوە
مێشەسەگانە کە سەگ مەگەسە وەریشی گێڕی هەروا ناکەسە
بۆ «فرۆ»ش بزنی خەڵکی مەدۆشە شیری تۆ بەرن چەن لات ناخۆشە
هەرچی چاکەی کرد، چاکەی دێتەڕێ درەخت بنێژی دیارە بەر دەگرێ

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 505


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).