تۆ کە مەشهووری بە لوتف و کەرەم و بەندەنەواز
تۆ کە مەشهووری بە لوتف و کەرەم و بەندەنەواز | مەزهەری نووری خوداوەندی مونەززەهـ لە نیاز |
بۆ ئەکەی بەندەیی بێچارە موشابیهـ بە ڕەقیب؟ | حەیفە تەشبیهی مەلا، یاخۆ مەلائیک بە بەراز |
سۆزی بولبول کە وەکوو سۆزشی پەروانە نییە | نیسبەتی عیشقی حەقیقی مەدە هەرگیز بە مەجاز |
بۆ مەگەر بێخەبەری زوو کە وتوویانە قەدیم؟ | جەوهەری تیغی کەفی حەزرەتی مەحموودە ئەیاز |
چ تەفاوت نییە بۆ من، چ لە نەزدیک و لە دوور | کەعبەیی قیبلەیی موئمین چ لە شام و چ حیجاز |
شەرحی دووری نییە ئیمکانی بە تەحریری قەڵەم | دەفتەری میهر و موحیببەت نییە پایان بە تراز |
غەزەلی نارییە ئیمڕۆ کە بە بێ مشتەرییە | هەر وەکوو کۆنە و پەسمەندەیی دووکانی بەزاز |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|