تیغی جەوهەردار هەرچەندە جوانە

تیغی جەوهەردار هەرچەندە جوانە (1950)
by پیرەمێرد
305569تیغی جەوهەردار هەرچەندە جوانە1950پیرەمێرد
تیغی جەوهەردار هەرچەندە جوانە جەوهەر ناڕێژێ پێوە چەسپانە
بەڵام جەوهەری ئینسان ئەپڕژێ بە هۆی ئەوەوە، زۆر خام ئەبرژێ
تیغی جەوهەردار بریندار ئەکا پیاوی بە جەوهەر زام تیمار ئەکا
پیاوچاک پەل و پۆی ئەکا بە سێبەر لەو سێبەرەدا کار ئەچێتە سەر
سێبەری داری گوێزی کوێر قورسە لە ژێر داری «بی» بنوو مەترسە
دار گوێز بە حەوت ساڵ ئینجا بەر ئەگرێ مێو بە سێ ساڵە لێی ئەخورێ ترێ
کە تۆ ئومێدی نان لە خەڵک ئەکەی دیارە خزمەتی داری پەڵک ئەکەی
ڕەنج بدەی لەگەڵ پیاوی ناپیاوا ڕەنجی شانی خۆت ئەدەی بە ئاوا
پێشینان ئەڵێن لە داخ و دەردا هاتیتە ئەمەی خۆڵ بکەی بە سەردا
خۆڵی بەر قاپیی دەوڵەمەند پێوە پارە ڕژاوە، ئاڵتوونە پێوە
من ئەڵێم نابێ ئەم ئیشە وابێ چونکو دەوڵەمەند پارەی گوم نابێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 654
1942/01/22


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).