تێکۆشینی باز و کەڵەشێر

تێکۆشینی باز و کەڵەشێر (1953)
by قانع
307137تێکۆشینی باز و کەڵەشێر1953قانع
جارێکیان بازێ تەڕلان تەوارێ کەوتە ڕاو کردن لە کۆهسارێ
کەڵەشێری زل لە هەوارە کۆنێ جێمابوو لە خێڵ بەهەر چلۆنێ
کە بازی چاو کرد چووە ژێر دارێ نەک باز بزانێ بۆی بێتە خوارێ
بازیش نیشتەوە لەسەر پۆپەی دار تەماشای ئەکرد لە ژوور و لە خوار
نواڕی کەڵەشێر خۆی پسوو داوە بە ڕووی خاکەدا چاک دامرکاوە
ڕووی تێکرد وتی ئەی یاری غەم خوار هاوپەڕ و هاوخوێن هەروەک من باڵدار
بۆچی ئەترسی هەڵفرە بۆ لام تاوێ دانیشین بە مەیل و مەرام
با لە ژینی یەک چاک شارەزا بین لە پاشان هەر کەس بۆ جێی خۆمان چین
مەترسە چاخی زوڵم نەماوە خوێنمژین تەواو بە ڕووی دنیاوە
کەڵەشێر زانی کە باز نایکوژێ هەر وەکوو جاران خوێنی نامژێ
لە کون هاتە دەر نواڕی بۆ لای باز لەگەڵ یەکتری کەوتنە ڕاز و نیاز
وتی ئەی شاباز خاوەن دەسەڵات من باڵم نییە هەڵفڕم بۆ لات
ئەبێ عەفووم کەی توانام نییە کە نەمتوانی دەسەڵات چییە
باز وەرامی دا تەمەڵی بێ خێر کزی ژێر دەس ژن بە نانە ڕەق فێر
ئەوەڵ تا ئاخر تێنەکۆشاوی بۆیە وا ئێستە تەواو داماوی
تەکان دە لەخۆت تا ئەگەیتە لام کێ بێ تێکۆشین ناگا بە مەرام
بە تێکۆشینت زۆر بێ یا کەم بێ ئەگەی بە ئامانج خاترت جەم بێ
کەڵەشێر لە ڕیا غیرەتی نوان بۆ لای هاوڕێکەی باڵی ڕاوەشان
سێ یەکی ڕێگای تەی کرد و داکەوت چۆن داکەوتنێ زۆر بە لار و چەوت
ئەمجار دووبارە دای لە شەقەی باڵ گەییە نیوەی دار بە هەزار ئەحواڵ
بۆ جاری سێهەم هێزیدا باڵی بەهەر جۆرێ بوو گەییشتە پاڵی
دەمیان نا ناو دەم یەکتری بەجۆش یەک بە یەکتری تەواوی سەرخۆش
چوونکە کەڵەشێر هێزی دا بە خۆی ئەوە کە ئەیویست چاک دەستی دا بۆی
هەر کەس تێکۆشا شوێنی دیارە بۆ مردن چاکە پیاوی بێکارە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).