تێ بفکرێ کە سەراسەر هەموو ئیشم هونەرە
|
ڕەمز و مەعنایی کەلامم بە حەقیقەت گەوهەرە
|
هیممەتم عالییە ئەمما چی بکەم کیسە تەهی
|
بازی تەڕلان و تەوارە کە بەبێ باڵ و پەڕە
|
خەو لەگەڵ ئەشکی خەما هات و لە چاوم ڕۆیی
|
نەگەڕاوە بە گومانم لەگەڵی هاوسەفەرە
|
نیگەهی چاوت ئەگەر جەرگی منی کون کون کرد
|
تیری موژگانت حەککاک و بۆ عەقیقم جگەرە
|
لە بیابانی فەنا بۆ سەفەری مڵکی عەدەم
|
پێ بەسەر سەر بەقەدەم لێدە بڕۆ بێ خەتەرە
|
سەگمەگەس وار لە دەوری سەگەکەت دێمە تەواف
|
خاکی ژێر پێی سەگەکەت بۆ مەگەسی دڵ شەکەرە
|
سینەکەت خاڵیە قانع دڵەکەت شوێنی نییە
|
لای چ شۆخێکە دڵت بۆچی وەها بێ ئەسەرە؟
|