تەشەککورنامە
تەشەککورنامە بۆ مەبعووسە موحتەرەمەکانمان جەنابی سمایل بەگ، جەمال بابان، ساڵح بەگ، حازم بەگ، سەیفوڵڵا بەگ و محەمەد بەگی جاف، پیاوە بەغیرەت و حەمییەتمەندەکانمان
شەش مەردی نیشتمانی لە شەش گۆشەیی وەتەن | ئێشک گرن بەگیان و بەدڵ هەوڵ و ڕەنج ئەدەن |
بۆ سەرفرازی وو دواڕۆژی ڕوونی گەل | کۆشش ئەکەن بەپەلەو نووسین چۆن و چەن |
ژینی ئەمانە لە خوایی گەورە خوازمە | دووربن لە حیزە فێڵی بەدخواهو باو و بەن |
سەر دەستەیە سماییلی سۆران، جەمال بەبان | نەوزادی پژدەرە ساڵح بەگی جەوەن |
حازم کە ناوی حازمە، کردەیشی حەزمییە | سەیفی خودایە کەللەی پڕ هۆش و عیلم و فەن |
بێتو کەسێ بڵێ چلۆنە حەمەد بەگ دەڵێم: | سەرداری جافە نایەوێ گوفتار و ناوونیشەن |
پێشکەش ئەکەم سوپاسی گەلی کورد و خۆم | بۆ پێشڕەوانی، بۆ هیوا کە ڕێ ئەبەن |
گیانی ئەبەخشێ کورد لە ڕێی ئەم کەسانەدا | چاوەنۆڕیانە بڵێن چی وەها ئەکەن |
ناوونیشانیان دەمێنێ ئەسیری هەتا وەکو | ڕۆژێ جیهان بمێنێ، تۆ پیاوی لە ڕووی وەتەن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|