تەماشا کە دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینێکە
|
مەچۆ نێوی وەرە سەر چاوەکانم شانشینێکە
|
بترسە ئاگری ئاهم بگاتە خەرمەنی حوسنت
|
ئەگەرچی خۆر لە خورشیدی جەماڵت خۆشەچینێکە
|
مەحاڵە عەندەلیبی دڵ بکا تەرکی گوڵی حوسنت
|
چ دەربەستە نیهایەت مەرتەبەی هەر سەربڕینێکە
|
بریندارانی ئەتڕافت پەنایان بردە ئینسافت
|
بە حەقی ڕوومەتی سافت تەماشایی برینێکە
|
دەبێ کەی دەرکەوێ ڕوخساری شیرینت بکەم شوڕای
|
بە عالەمدا؟ بڵێن ئەڵبەت ئەمیش فەرهادی چینێکە
|
دەڵێن ڕەحم و وەفاداری نەتیجەی حوسنی ئەخلاقە
|
لە کن دەورانی چاوی تۆ وەفا قاتە چ دینێکە؟
|
لە دووریی چاوەکانت سابیری یەکجار پەرێشانە
|
بەچاوی تۆ هەمیشە چاوەڕێی یاسین و شینێکە
|