تەنها بە تەنها پڕ لە بەڵایە
تەنها بە تەنها پڕ لە بەڵایە | ئیقباڵ «لابەقا»، «تەخت» تەختی تیایە |
سەر دار زۆر سەردار سەر دایر ئەکا | ناخی زەوی «خان» ناخن بڕ ئەکا |
مایەی هەناسەی ژیان کە «با» بێ | با بۆڵە نەکا، دام بە کەبابێ |
پیاوی گوێ ئاگر جەرگی بێ کونە | تفەنگ ئاگر دەی هەوڵی بۆ کونە |
دۆ و دۆشاو بە ناو هەردوو شیرینن | کافر و کەشیش هەردوو بێ دینن |
لەسەر ڕێی «کفری» یەکێ کفری کرد | لای خودا و بەندە ئەجری خێری برد |
ڕەمەزان سەفەری بە سفر دەرکرد | بۆیە جومعەیان لە شەممەدا کرد |
سا وەرە برنج بڕنجە ئەمساڵ | شامە و نۆکی کۆن گاڵە ئەکا، گاڵ |
من لە سلێمانی بردوومەتە سەر | ژاراوی مەرگە ئەمخەنە «پشدەر» |
بە شەکر دەمیان شیرین کراوە | چاو لێک نانە دان ژانی نەماوە |
ئەزانی کە چۆن خێرت دێتەڕێ؟ | نوقتەی «خ»ی لابە بیخەرە سەر «ڕێ» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 808
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|